سەردێر

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە

خەڵك

بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ كۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی چەند پێشنیارێك دەكرێت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەرزبوونەوەی ئامارەكانی مردووان و تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و چاوەڕێدەكرێت چەند بڕیارێك دەربكرێت.

خوێندن و پەروەردە لە كۆبوونەوەكەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا گفتووگۆی لەسەر دەكرێت، چونكە هۆكارێكی گەشەكردنی ئامارەكانی كۆرۆنا بەهۆی زۆری بەریەككەوتنەوە تێیاندا، چاوەڕێدەكرێت لەمبارەیەوە بڕیاری نوێ دەربچێت بە راگیرانی خوێندن یان گرتنەبەری رێوشوێنی توندتر.

لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئامارەكانی تووشبووان و مردووانی كۆرۆنا هەڵكشاون، بەتایبەتی لە دەڤەری راپەڕین.