سەردێر

دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت

خەڵك-

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت.
ئاشكراشیكرد، ئەمڕۆ 25-10 مووچەی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی عێراقی ئاشكرایكردووە، تاكو پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2022 هەموو مانگێك 100 ملیار دینارەكە دەنێرن، بەو شێوەیە بێت مووچەی فەرمانبەران كێشەی بۆ دروست نابێت، هەرچەندە نرخی نەوت 86 دۆلاری تێپەڕاندووە و بەشێك لە چاودێران پێیانوایە پێویستە حكومەتی هەرێم پاشەكەوتی فەرمانبەران بداتەوە.