سەردێر

نەوت نرخێكی پێوانەیی تۆمار كرد

خەڵك-

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە، 25-10-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 86 دۆلار و 18 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 84 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.