سەردێر

عیراق.. گرووپێكی نوێی چەكداری دامەزرا

خەڵك

گرووپێكی نوێی چەكداری بە ناوی كەتائیبى ئەلموهەندیس لە عیراق دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەنراوێكدا گرووپێكی نوێی چەكداری بە ناوی كەتائیبى ئەلموهەندیس لە عیراق دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند و ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان لەسەر رێبازی ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كار دەكەن، كە لە ساڵی 2020 لە هێرشێكی ئاسمانی ئەمریكا لە بەغدا كرایە ئامانج.

هاوكات گرووپە چەكدارییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەوان بەشێوەیەكی سەربەخۆ كاردەكەن و بەهیچ شێوەیەك فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق پەیڕەو ناكەن.

دووپاتیشیان كردووەتەوە، ئامانجی سەرەكی ئەوان بە ئامانجگرتن و لێدانی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكایە لە ناو خاكی عیراقدا.