سەردێر

بكوژی گەنجەكەی چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی ئاسایش كرد

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە بكوژی گەنجەكەی (قایتەوەن) خۆی ڕادەستی هێزەكانی ئاسایش كردووە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ۲۰ لەسەر ۲۱ /١٠ /٢٠٢١ تۆمەتبارێك بەناوی(ب ، ج ، ع ) كەسێك بەچەكی دەمانچە لەنزیك پێشەنگای ئۆتۆمبێل لەچەمچەماڵ بەناوی (ھ ، ع ، ٲ) دەكوژێت و هەڵدێت.

ڕاشیگەیاندووە، پاش ئاگاداركردنی هێزەكانمان لەم ڕوداوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی چەمچەماڵەوە ، بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایەوە =، تۆمەتباری هەڵهاتوو خۆی ڕادەستی (بنكەی ئاسایشی سەنگاو) ی سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان كرد، ئەو چەكەشی تاوانەكەی پێ ئەنجام دراوە دەستی بەسەردا گیرا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تۆمەتبارەكەش بەماددەی (٤٠٥) لەیاسای سزادان ڕاگیرا و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكە دەستیپێكرد و لەكاتی لێكۆڵینەوەدا تۆمەتبار دانی بەتاوەنەكەیدا نا و وتی، پێشتر كێشەیان هەبووە لەگەڵ كوژراوەكەدا.

ئاشكراشی كرد، تۆمەتبارەكە دانیشتوی ناحیەی شۆڕشی سەر چەمچەماڵە و لەبنەڕەتدا خەڵكی گوندی (مشكیبان)ی ناحیەی قادركەرەمە و كوژراوەكەش دانیشتوی ناحیەی شۆڕشی سەر چەمچەماڵە و لەبنەڕەتدا خەڵكی گوندی (قایتەوەن )ی ناحیەی قادركەرەمە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە، كەسێكی دیكەش دەستگیركراوە، كە مۆبایلی كوژراوەكەی پێبووە.