سەردێر

قەرەچوغ.. تیرۆریستێكی داعش كوژرا

خەڵك
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئۆپراسیۆنێكدا تیرۆریستێكی داعش لەسنووری چیای قەرەچوغ كوژرا.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لەسەر زانیاری هەواڵگریی ورد هێزێكی هاوبەشی هۆبەی هەواڵگریی فیرقەی 14 و هەواڵگریی لیوای 50 ی سوپای عیراق مۆڵگەیەكی نوێی تیرۆریستانیان لەچیای قەرەچوغ كردە ئامانج.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، لەو ئۆپراسیۆنەدا تیرۆریستێكی داعش لەچیای قەرەچوغ كوژراوە.