سەردێر

وەزارەتی بازرگانی عیراق فۆڕمی زیرەكی بەشەخۆراك چاپ دەكات

خەڵك –

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چاپكردنی كۆبوونی خۆراكی مانگانەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی بەشێوەی ئەلیكترۆنی لەزووترین كاتدا تەواودەبێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، وەزارەتەكەیان لەگەڵ بەرنامەی خۆراكی جیهانی و بەسەرپەرشتی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران و فەرمانگەی پلاندانان كاریكردووە لەسەر پڕۆژەیەك بۆ ئەوەی كوبوونی ئەو كەسانەی كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بكرێت بە ئەلیكترۆنی و لەو رێگەیەوە بەشەخۆراكی مانگانەیان وەرگرن.

باسی لەوەشكردووە، كۆبوونەكە دەكرێتە كارتێك و ژمارەی نهێنی لەسەرە و بە مۆبایلیش ئەو كەسە دەتوانێت ماددە خۆراكیەكانی مانگانەی ببینێت و لەكاتی هاتنیدا ئاگاداردەكرێنەوە و دەتوانن وەریگرن.

ئەوەشی خستوتەڕوو، سودمەندانی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی لە پارێزگاكانی ئەنبار و زیقار و دیوانیە و میسان و نەجەف و كەركوك و دیالە و نەینەوا كۆبوونەكەیان دەبێتە ئەلیكترۆنی و دواتریش بەتێپەڕبوونی كات كوبوونی هاوڵاتیانیش دەكرێتە هەمان سیستم.