سەردێر

دەمامكێكی زیرەك بەرهەم هێنرا توانای ئاشكركردنی توشبووی كۆرۆنای هەیە

خەڵك –
پەیمانگای ماساشۆستس بۆ تەكنۆلۆژیا و زانكۆی هارڤارد دەمامكێكی نوێیان بەرهەمهێنا كە لەماوەی نزیكەی 90 خولەكدا تووشبوونی كەسی بەكاربەر بە كۆرۆنا دەستنیشان دەكات.

ئەندازیارانی لەهەریەكە لە پەیمانگای ماساشۆستس بۆ تەكنۆلۆژیا و زانكۆی هارڤارد جۆرێك لە دەمانكیان بەرهەمهێنا كە لەتوانایدا هەیە لەماوەی نزیكەی 90 خولەكدا تووشبوونی كەسی بەكاربەر بەكۆرۆنا دەستنیشان بكات.

زانكۆی هارڤارد لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە دەمامكەكە ئامێرێكی هەستەوەری بچوكی لێ‌ بەستراوە، كە دەتوانرێت لێبكرێتەوە و لەدەمامكێكی دیكە ببەسترێت، هەروەك دەتوانرێت بۆ چەند جارێك بەكاربهێنرێتەوە و بوونی ڤایرۆسەكە لەكەسی بەكاربەردا دەستنیشان بكات.

لە ڕاگەیەنراوەكە دا هاتووە، كە هەستەوەرەكە پشت بە چەند خانەیەك دەبەستن كەپێشتر تیمێك گەشەیان پێداوەو لەئاشكراكردنی ڤایرۆسەكانی ئیبۆلاو زینكادا بەكارهاتووە و هەستەوەرەكان بەجۆرێك بوونی ڤایرۆسەكە دەستنیشان دەكەن، كەتەنها لەكاتی كردنەوەیدا كەسی بەكاربەر دەیبینێت و بۆ كەسانی دەرەوە ئاشكرا نابێت، ئەمەش لەپێناو پاراستنی تایبەتمەندێتیی كەسەكان.