سەردێر

فەیسبوك دەیەوێت بزانێت ژمارەی ڕاستەقینەی بەكارهێنەرانی چەندە

 

خەڵك-
پێگەی فەیسبوك هەوڵدەدات بزانێت ژمارەی ئەو بەكارهێنەرانەی چەندە كە زیاتر لە ئەكاونتێكیان هەیە، بەپێی بەڵگەنامە نێوخۆییەكانیش كار دەكات بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كێشەیە.

بەپێی رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)، ئەم هەوڵەی فەیسبوك پرسیاری نوێ‌ دێنێتەئارا سەبارەت بە چۆنیەتی پێوانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە زەبەلاحە بۆ جەماوەرەكەی.

لەڕێی بەڵگەنامەكانەوە دیاردەیەك دەركەوتووە كە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، بەكارهێنەرێك چەندان ئەكاونتی هەیە، ئەمەش لە پێگەكەدا زۆر بەربڵاوە.

دۆزینەوەكە لە دوای پشكنینی نزیكەی 5000 بەشداربوو بوو كە ئەكاونتی نوێیان داناوە، زانیارییەكانیانیش دەریانخستووە كە لەنێوان 32% و 56% لەو ئەكاونتانە لەلایەن بەكارهێنەرانی ئێستاوە كراونەتەوە.

ئامانج لە سیستمەكەی فەیسبوك، دۆزیتنەوەی ئەو ئەكاونتانەیە، تا نەخرێنە چوارچێوەی ئاماری ژمارەی ئەكاونتی بەكارهێنەرانەوە.