سەردێر

حكومەت 400 ملیۆن دینار بۆ تەندروستی ڕاپەڕین دابین دەكات

تووشبوون بە كۆرۆنا لە دەڤەرەكەدا ڕووی لە زیادبوون كردووە

خەڵك-
بەهۆی بەرزبوونەویەی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەڤەری ڕاپەڕین، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزاندی لەسەر خەرجكردنی بڕی 400 ملیۆن دینار بۆ كەرتی تەندروستی ڕاپەڕین دەردەبڕێت.

بەپێی زانیارییەكان، خەرجكردنی ئەو بڕەپارەیە بۆ كەرتی تەندروستی ڕاپەڕین، وەك خەرجی بەپەلەیە بۆ بۆ مەبەستی دانان و فراوانكردنی سیستم و تۆڕی ئۆكسیجین و غازی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی ژیان، و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا لە دەڤەری ڕاپەڕین.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە دەڤەری ڕاپەڕین ڕووی لە زیادبوون كردووە و لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو ژمارەی تووشبوان لە سنورەكەدا 63 كەس بووە و 5 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە.