سەردێر

كۆچی نێودەوڵەتی: هیچ عیراقییەك نایەوێت بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە وڵاتەكەی

خەڵك-
ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ڕەتیدەكاتەوە لە تۆمارەكانیدا هیچ داواكارییەكی عیراقی هەبێت بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ وڵاتەكەی.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”باڵیۆزی عیراق لە نەرویج چاوی بە فاتۆ دیالۆ ندیایی سەرۆكی ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی و یاریدەكەرەكەی كەوتووە، لە چاوپێكەوتنەكەدا باڵیۆزی عیراق پرسیاری لێكردوون لەبارەی بوونی ئەو عیراقیانەی دەیانەوێت بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانیان، لە وەڵامدا سەرۆكی كۆچی نێودەوڵەتی ڕەتیكردۆتەوە لەئێستادا لە تۆمارەكانیاندا هیچ هاووڵاتییەكی عیراقی هەبێت كە بیەوێت لە چوارچێوەی بەرنامەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەدا بگەڕێتەوە بۆ عیراق”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە سەرۆكی كۆچی نێودەوڵەتی تەئكیدی لەسەر یەكلایی كردنەوە و داخستنی هەموو دۆسێكانی پێشوو كردۆتەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە.