سەردێر

تاڵیبان بۆ ژنانی فەرمانبەر: لەماڵەوە بمێننەوە

خەڵك-
بزوتنەوەی تاڵیبان كۆتوپێوەندی زیاتر بەسەر ژننە فەرمانبەرە حكومییەكاندا دەسەپێنێت لە كابولی پایتەخت و رێگەیان پێنادات بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.


نیعمەتوڵڵا باراكزای، سەرۆكی بەشی هۆشیاری گشتی لە بزوتنەوەی تاڵیبان لە كابول رایگەیاند، زۆرێك لە ژنە فەرمانبەرەكان لە شارەكەدا داوایان لێكراوە نەیەنەوە سەر كارەكانیان، لە هەمان كاتدا بەرپرسان پلانێكی نوێیان هەیە بۆ رێگەدان بە ژنان، تا لە نوسینگە حكومییەكاندا كاربكەن.

بەپێی رۆژنامەی (واشنتن پۆست)، بڕیارەكەی تاڵیبان ئەو ژنانە ناگرێتەوە كە لە كەرتی تەندروستی و فێركاریی كاردەكەن.

باراكزای دەڵێت، مووچەی هەموو فەرمانبەرە حكومییەكان بەردەوام دەبێت و دابەش دەكرێت.

تاڵیبان لێكدانەوەیەكی توندڕەوانەی هەیە بۆ شەریعەتی ئیسلامی و لەو ناچانەی بزوتنەوە چەكدارەكە دەستی بەسەریاندا گرتووە جێبەجێیان دەكات، ئەمەش ژنانی ناچار كردووە باڵاپۆشبن و پەچە بپۆشن لە شوێنە گشتییەكان، وێڕای رێگرتن لە خوێندنی كچان و هاتنەدەرەوەی ژنان لە ماڵەكانیان.