سەردێر

لە هەرێم ژمارەیەكی پێوانەیی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماریی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت و ژمارەی مردنیش لەمڕۆدا بە ڕێژەیەكی بەرز دادەنرێت.

بەپێی ئەمارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1076 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە 1313 كەسیش چاكبوونەتەوە و 28 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت” 8 هەزارو 510 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 501 كەس وسلێمانی 205 كەس و دهۆك 240 كەس و هەڵەبجە 44 كەس و لە گەرمیان 23 و لە ڕاپەڕین 63كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە 28 حاڵەتی مردن كراوە بەهۆی كۆرۆناوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كە 8 حاڵەتییان لە هەولێر و 8 حاڵەتیان لە سلێمانی و 4 حاڵەت لە دهۆك و 2 حاڵەت لە گەرمیان و 1 حاڵەت لە هەڵەبجە و 5 حاڵەت لە ڕاپەڕین تۆماركراون.