سەردێر

قوباد تاڵەبانی؛لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا و سوید لەعێراق و بەرپرسی نوسینگەی یەكێتی ئەوروپا لەهەرێم كۆبوەوە

خەڵك –
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا و سوید لە عێراق و بەرپرسی نووسینگەی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان كۆبوەوە و جەختیان لەوەكردەوە، كە دەبێت هەموو لایەنە براوەكانی عێراق بەشێوەی ئاشتیانە دانووستان بكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.

قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەگەڵ هەر یەكە لەباڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و باڵیۆزی سوید لە عێراق و بەرپرسی نووسینگەی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان كۆبوەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبونەوەكەدا جەختمانكردەوە لەوەی دەبێت هەموو لایەنە براوەكانی عێراق بەشێوەی ئاشتیانە دانووستان بكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق بە جۆرێك كە رەنگدانەوەی خواستی هەموو پێكهاتەكان بێت.

‎May be an image of ‎‏‏‏‏٣‏ كەس‏، ‏ڕیش‏‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏جلی تایبەت‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٢‏ كەس‏، ‏‏‎‎people sitting‎‎‏، ‏جلی تایبەت‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٣‏ كەس‏، ‏‎‎people sitting‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٢‏ كەس‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏جلی تایبەت‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎