سەردێر

تەندروستی سلێمانی بڕیاری كۆتایی لەبارەی داخستنی قوتابخانەكان دەركرد

خەڵك –
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، كوتانی ئیجباری تاكە چارەسەرە بۆ ئەوەی پڕۆسەی پەروەردە لەمساڵدا توشی گرفت نەبێت، دەشڵێت ،”ئەگەرەكانی داخستنی ناوەندەكانی خوێندن زۆر لاوازە”.

د.سەباح هەورامی ، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، پێویستە پەروەردەی گشتی سلێمانی و دامودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆیان ئیجبار بكەن ، تا خۆیان بكوتن ، كە ئەوە تاكە چارەسەرە لە ئێستادا .

ڕاشیگەیاند، پێشتر ئەگەر هاووڵاتی خوازیاری وەرگرتنی ڤاكسینی هەبوایە دەبوو ، ماوەیەكی زۆر ناوی خۆی تۆمار بكات تا ناوەكەی دەهاتەوە چەند ڕۆژێكی زۆری پێدەچوو ، ئێستا بەس تەنها لەسەر بڕیاردانی هاووڵاتی وەستاوە ، ئەگەر بڕیار بدات خۆی بكوتێت تەنها یەك كاتژمێری پێویست دەبێت .