سەردێر

ئێران زیاتر لە 11770 حاڵەتی تووشبوونی نوێی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك-
پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 11 هەزار و 770 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.


پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 11 هەزار و 778 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 178 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ پێنج شەممە، 5 ملیۆن و 833 هەزار و 525 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 5 ملیۆن و 375 هەزار و 475 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 124 هەزار و 763 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.