سەردێر

توركیا؛ لەماوەی 9 مانگدا بەبەهای 145 ملیۆن دۆلار سەوزە و میوە ڕەوانەی عیراق كراوە

خەڵك –
كۆمەڵەی هەناردەكارانی سەوزە و میوە ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی نۆ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا بەبەهای 145 ملیۆن دۆلار سەوزە و میوەی وڵاتەكەیان هەناردەی عێراق كردووە و پلەی سێیەمی هەیە.
هارتین ئۆشاك، سەرۆكی كۆمەڵەی هەناردەكارانی سەوزە و میوە لە توركیا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئەڵمانیا بە بەهای 200 ملیۆن دۆلار پلەی یەكەمی لە هاوردەكردنی میوە و بەرهەمی سەوزەی توركیادا هەیە، ئەمریكاش بە185ملیۆن دۆلار پلەی دوومدایە و عێراقیش بەبەهای 145 ملیۆن دۆلار لەپلەی سێیەمدایە.

ڕاشیگەیاندووە، هەناردەكردنی بەرهەمی میوە و سەوزەی وڵاتەكەی لە مانگی 1ی ئەمساڵ تا مانگی نۆ، بۆ ملیۆنێك و 470 هەزار دۆلار بەرزبۆتەوە، كە بەڕێژەی 23% هەناردە زیادیكردووە .