سەردێر

تەندروستی عیراق؛ تەنها لەسلێمانی 16 حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 1882 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2656 كەسیش چاكبوونەتەوە و 39 حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم 28 حاڵەت هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 23 هەزار و 364 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1882 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 335 و هەولێر 501 حاڵەت و دهۆك 240 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2656 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 626 و هەولێر 400 و دهۆك 287 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 39 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 16 و هەولێر 8 دهۆك 4 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 22875 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە