سەردێر

پۆلیسی دهۆك ؛ باندێكی گەورەی قوماركردن دەستگیركران

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی هەفتەیەكدا لە لایەن هێزەكانیانەوە توانراوە 49 تۆمەبار دەسگیربكرێن ، كە كاریان قومار كردن بووە ، دەشڵێت ،”دەستیش بەسەر ژمارەیەك كەرەستەی قوماردا گیراوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك بڵاویكردەوە، كە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە لایەن هێزەكانیانەوە لە چەند شوێنێك توانرا 49 تۆمەتبار دەستگیر بكرێن، كە كاریان قوماركردن بووە بە پێی ماددەی 389 لە سزا دانی عیراقی .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەو ژمارەیە 21 تۆمەتباریان لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنیەكانەوە گیراون 18 تۆمەتباری دیكەشیان لە لایەن پۆلیسی سەرهەڵدان دەستگیركراون .

ئاشكراشیكردووە، كە دەست بەسەر 9 لاپتۆب گیرا و دوو ئەدمینی باندی قوماركردنەكەش دەستگیركران ، كە كاریان رێكخستنی سیستەمەكە بووە ، سەرجەم تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكەدا ناوە، كە قوماری جۆرەكانی پۆكەر و تیمۆ و نشرە-یان ئەنجامداوە .

‎May be an image of ‎نوسینەکە ئەلێ '‏دهوك POLICE DUHOK police Duhok 49 قومارچی ژلایی پولیسان فه هاتنه دهستهرکرن دسته‏'‎‎