سەردێر

دەوامی پاسپۆرت گۆڕانكاریی بەسەردا دێت

خەڵك-
بۆماوەی هەفتەیەك دەوامی پاسپۆرت لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی گۆڕانكاریان بەسەردادێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن پاسپۆرتی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”سەرجەم مامەڵەكانی دەرهێنان و نوێكردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە ( نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ – نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ كەلار – نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین – نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٤ هەڵەبجە- نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە رۆژی یەك شەممە ( ٢٠٢١/١٠/٢٤) تاكو ڕۆژی پێنج شەممە (٢١/١٠/٢٨) كاتی دەوامی فەرمی لە كاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاكو (٦:٠٠)ی ئێوارە دەبێت “.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا داوای لە هاووڵاتیان كراوە لەكاتی دیاریكراو سەردانیان بكەن بە مەبەستی جێبەجێكردنی مامەڵەكانیان.