سەردێر

بارانبارین دەستپێدەكات

خەڵك-
كەشناسێكی عێراقی پێشبینی دەكات، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و لە كۆتایی ئەم مانگەشدا بارانبارین دەستپێدەكات.


سادق عەتییه كەشناسی عێراقی لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردەوە”تائێستا ئاماژەكانی پەیوەست بە دابەزینی پلەكانی گەرما وهاتنی شەپۆلێكی هەوای سارد بەرەو ناوچەكانمان جێگیرە، ئەمەش وا دەكات بارانبارین لە كۆتایی ئەم مانگە دەستپێبكات”.

بە وتەی سادق عەتیە”تائێستا پلەكانی گەرما بەشەو و بە رۆژ پەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە دابەزین كردووە، لەهەفتەی داهاتووشەوە زیاتر دادەبەزن”.

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمیش، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت.