سەردێر

جۆرێكی نوێی كۆرۆنا سەریهەڵدا

خەڵك

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاژانسەكانی دەنگوباس لە رووسیا دۆزینەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ئاشكراكرد كە لە جۆری دەلتا زۆر خێراترە.

كامیل خافیزوف گەورە توێژەر رایگەیاند ئەگەری هەیە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا (y2.4) بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاوببێتەوە.

ئامارەكانی تووشبووان و مردووان ئاستی پێوانەییان لە رووسیا تێپەڕاندووە.

سەرۆكی رووسیا فلادیمێر پۆتین رەزامەندی نیشان داوە لەسەر داخستنی شوێنەكانی كاركردن بۆ ماوەی هەفتەیەك لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە.

ئامارەكانی مردووان ئاستی پێوانەیی تۆماركرد لە رووسیا بە تۆماركردنی 1024 مردوو لەگەڵ 34073 تووشبوو لە رۆژی چوار شەممە.

رووسیا لە مانگی حوزەیرانەوە لەگەڵ شەپۆلێكی بەهێزی كۆرۆنا رووبەڕووە لە جۆری دەلتا.