سەردێر

ژمارەیەكی دیكەی دەستگیركراوانی بادینان ئازاد دەكرێن

خەڵك
ئەمڕۆ ژمارەیەكی دیكەی زیندانیكراوانی بادینان ئازاد دەكرێن دوای ئەوەی ساڵێك زیندانیكران.

بەشدار حەسەن، پارێزەری كەیسی دەستگیركراوانی بادینان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٢١ی ١٠ی ٢٠٢١ هەریەكە لە سلێمان كەمال و سلێمان موسا و فرست ئەحمەد، جەمال خەلیل دادگایی كران و ئازاد دەكرێن.

وتیشی، عامر خالیدیش تۆمەتەكانی لەسەر ڕەتكڕایەوە و ئازاد دەكرێت.

ئازادكردنی ئەو دەستگیركراوانە دوای ئەوە دێت كە بەساڵێك زیندانیكردن حوكمدران.