سەردێر

خۆپیشاندان دژی گرانیی لە هەولێر دەستیپێكرد

بازرگان و كۆمپانیا و كەسایەتییە حیزبييەكان بازاڕیان كردووەتە فەوزا بۆ سوودی خۆیان

خەڵك

ئەمڕۆ لە پێش پەرلەمانی كوردستان خۆپیشاندان دژی گرانیی بەتایبەت بەنزین و سووتەمەنیی بە رێبەرایەتیی حیزبی شیوعی كوردستان دەستیپێكرد.

نوێنەری حیزبی شیوعی كوردستان لە خۆپیشاندانەكەدا بۆ هەواڵنێران ئاشكرایكرد بڕیاربوو ئەندامانی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان پێشوازییان لێ بكەن، بەڵام دەرگەی ژووری لێژنەكە داخراوە، تا پێشوازییان لێ نەكرێت.

رەخنەی توندیشی لە كۆمپانیاكان گرت كە یاری بە نرخی سووتەمەنیی و بەنزینەوە دەكەن و لە هەر وێستگەیەك بە نرخێكە، بازاڕ وەك بوارەكانی دیكەش فەوزایە.

ئاماژەی بەوەشكرد ئەم بازاڕە پڕ فەوزایە دەستی كۆمپانیا و بازرگان و كەسایەتییەكانی حیزبی لە پشتەوەیە و تا دێت بێكاری و خراپی رەوشی زیاتری بەدواوەیە.