سەردێر

كارەبا لە بارەی پێوەری زیرەكەوە هۆشداری دەدات

خەڵك
لیژنەی پێوەری زیرەكی كارەبا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لە دەستكاریكردنی پێوەرەكان.

لیژنەی پێوەری زیرەكی كارەبا لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە پێوەری زیرەك رایگەیاند، پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتووترین پرۆژەكانی كارەبا دادەنرێت و بە كوالیتییەكی بەرز و بەپێی ئەزموونی چەندین وڵاتی بیانی تاقیكراوەتەوە و چەندین سوودی بۆ هاوڵاتیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جێگای داخە كەسانێك بە مەرامی خراپ پروپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن.

راشیگەیاند، ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەك ئاشكرایە و وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن، چونكە پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان دانراوە لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك، وەزارەتی كارەبا خەرجییەكانی لەئەستۆ دەگرێت، بەپێچەوانەوە هاوبەشەكە دەبێت تەواویی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرێكی دیكە، جگە لەسزادانی دارایی ئەو تێچوونەش لەئەستۆ بگرێت.