سەردێر

فشارەكان لەسەر فەیسبووك زیاد دەبن

خەڵك

بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆمپانیای فەیسبووك ناوی خۆی بگۆڕێت لە كۆنگرەیەكدا.

مارك زۆكەربێرگ سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای فەیسبووك لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بۆ دروستكردنی جیهانێكی فراوانتری گریمانەیی و دروستكردنی پێوەندیی لە رێگای تەكنۆلۆژیای نوێوە، ناوێكی نوێ دادەنێین.

راشیگەیاند لەرۆژی 28ی ئۆكتۆبەری 2021 لە كۆنگرەیەكدا ناوی فەیسبووك دەگۆڕدرێت.

ناوبراو هیچ زانیاری لەبارەی ناوە نوێیەكەی فەیسبووك بڵاونەكردووەتەوە.

فەیسبووك لەنێوخۆی ئەمریكا و لە دەرەوەشیدا دووچاری هێندێك گرفت بووەتەوە، هاوكات بەشێك لە بەكارهێنەرانیشی گرفتیان بۆ دروستبووە.

لە ماوەی رابردوودا لە كۆبوونەوەیەكدا لە كۆنگرێس باس لە هێندێك كاری فەیسبووك كراوە لەبەرامبەر پارەدا كە كاریگەری خراپی لەسەر گەنجان هەبووە.

لەنێوخۆی ئەمریكاش دەنگوباس بڵاوبوونەوە كە هەوڵ بۆ داخستنی یەكجاری فەیسبووك هەیە.

بەپێی زانیارییەكان ئەم گۆڕانكارییەی فەیسبووك دەستی پێكردووە لە ژێر فشارەكاندا تاكو خۆی بگونجێن لەگەڵ گۆڕانكارییەكان.