سەردێر

تاوەرەكانی كارەبای گەرمیان دزران

بۆ جاری دووەمە دەدزرێن

خەڵك
جارێكی دیكە لەلایەن چەند كەسێكەوە ژمارەیەك لە تاوەرەكانی كارەبای 33 كەیڤی سنوری ئیدارەی گەرمیان دزراون، بۆ دۆزینەوەی تاوانباران لە ڕێگەی دادگاوە ڕێگەی دادگاوە سكاڵای یاسایی تۆماركراوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە”دوای ئەوەی لەماوەی رابردودا لە سنوری هەردوو قەزای كەلار و ناحیەی سەنگاو ژمارەیەك تاوەر دزران دوێنێ‌ بۆ جارێكی دیكە لەلایەن كەسانی نەفس نزمەوە لەسنوری ناحیەی ڕزگاری نزیك هەردو گوندی عەبدوڵاقوتو و حاجی عەواد هەستاون بە لێكردنەوەو دزینی پارچەكانی تاوەرەكانی 106 و 107 و 108″.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، بەهۆی ئەو كردەوەیەوە مەترسی كەوتنی ئەو تاوەرانە دەكرێت كە لەكاتی كەوتنی هەریەك لەو تاوەرانە چەندین شارو شارۆچكە بێ كارەبای نیشتيمانی دەبن.

باس لە ئەوەشكراوە، لە ڕێگەی دادگاوە سكاڵای یاسایی تۆماركراوە بۆدۆزینەوەی ئەنجامدەرانی و روبەروی دادگا دەكرێنەوە.