سەردێر

فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بەچڕی بۆردومانی چیاكانی سیدەكان دەكات

خەڵك
فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بە چڕی بۆردومانی چیای بەربزین لە سنووری شارەدێی سیدەكان دەكات، بۆردومانەكەش بەردەوامی هەیە و تا ئێستاش زیانەكانی نەزانراوە.

لەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممەوە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا لوتكە چیای بەربزینیان لەسنووری شارەدێی سیدەكان بۆردومان دەكات و چەند فڕۆكەیەكی دیكەی جەنگی توركیش بە نزمی بەسەر ئاسمانی شارۆچكەی سیدەكان و گوند و كوێستانەكانی دەڤەرەكە دەسوڕێنەوە.

بە پێی زانیارییەكانی (خەڵك) بۆردومانەكە بەردەوامە و تا ئێستاش زیانەكانی نەزانراوە، ترس و نیگەرانی لای خەڵكی ناوچەكە دروستكردووە.