سەردێر

پێلێ‌: لەگەڵمابن خەریكە لە گۆڵەكە نزیكدەبمەوە

خەڵك-
پێلێ‌ ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی، داوای لە هەوادرانی كرد، ئاهەنگ بگێڕن بە كاروانەكەی چونكە “زیاتر لە گۆڵەكە نزیكدەبێتەوە”.

پێلێ‌ لە ئەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند”داوا دەكەم ئامادەكاریی بكرێت بۆ ئاهەنگگێڕان لەگەڵمدا، چونكە لەگەڵ كۆتایی هەموو ڕۆژێكدا زیاتر لە گۆڵەكە نزیكدەبمەوە”.

پێلی وردەكارییەكانی لەو بارەیەوە ئاشكرا نەكرد، بەڵام یاریزانەكەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و تیپی سانتۆس و نیویۆرك كوزمۆز كە 81 ساڵی تەمەنی لە 23ی ئەم مانگەدا تەواو دەكات، ماوەیەكە باریی تەندروستی خراپە.

پێلێ‌ لە 4ی ئەیلولی ڕابردوو بۆ لابردنی وەرەمێكی گوماناوی لە كۆڵۆندا كە لەكاتی پشكنینێكی ڕۆتینی دەركەوت، نەشتەرگەریی كرد.

تائێستاش پێلێ‌ تاكە یاریزانە كە سێ‌ جار جامی جیهانی بردۆتەوە و زیاتر لە هەزار گۆڵی لە كاروانی پیشەگەریی خۆیدا تۆماركردووە.