سەردێر

بە وێنە؛ یەكەم بەفری ئەمساڵ لە هەرێم باری

خەڵك-
دوای هاتنی بارستە هەوایەكی سارد بۆ ناوچەكە، باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە لوتكەی چیا بەرزەكانیش بەفر باری.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ یەكەم بەفری ئەمساڵ لە لوتكەی چیای قەندیل باری، كە ئەوەش بەهۆی كاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردەیە، كە هەرێمی كوردستانی گرۆتەوە.

دوێنێ‌ (خەڵك) لەزاری ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بڵاویكردەوە، کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی، کە ڕووی کردۆتە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەرێم ڕۆژی چوار شەممە کاریگەری بەلاوازی بەردەوامی ئەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ شەو ئەگەری بارانبارینی پچر پچر بەرێژەی کەم بۆ مامناوەند ئەبێت ھاوکات بارینی بەفرێکی کەم لە لوتکەی چیا بەرزەکاندا لە بەرزی زیاتر لە ٢٦٠٠م لە ئاستی ڕووی دەریا.

May be an image of nature, sky and mountainMay be an image of nature and mountain