سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 242 ملیۆن و 377 هەزار و 432 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 12.30ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 242 ملیۆن و 377 هەزار و 432 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 4 ملیۆن و 929 هەزار و 636 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 219 ملیۆن و 701 هەزار و 431 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 45 ملیۆن و 996 هەزار و 507 كەس و 748 هەزار و 652 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.