سەردێر

ئاڵتون بەرزبووەوە و نرخی دۆلار شكا

خەڵك-
جارێكی دیكە نرخی ئاڵتون لە بۆرسەی جیهانی ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بە دینار بەهۆی زیادبوونی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقییەوە دابەزی.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی زێڕ دوای كرانەوەی بۆرسە جارێكی دیكە ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەهای یەك ئۆنسە گەیشتە 1777 دۆلار.

ڕاشیگەیاند، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 426 هەزار دینارە و عەیار 21 بە 373 هەزار دینار و عەیار 18 بە 320 هەزار دینارە.

لای خۆشیەوە، ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی وتی، “بەهای 100 دۆلار لە بازاڕی دراوەكان بە 148 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكراوە لە كاتی داخستنی بازاڕ لە ئێوارەدا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەكاتی كردنەوەی بازاڕ لە بایانیدا 100 دۆلار بە 148 هەزار و 500 دینار بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق نزیكەی 140 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە نرخەكەی ڕووی لە دابەیزن كرد.