سەردێر

كومان: بەرشەلۆنە ئەمساڵ هیچ

خەڵك-
ڕۆناڵدج كومانى هۆڵەندی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، داوای لە جەماوەر و میدیاكان كرد، پێشبینییەكان كەم بكەنەوە سەبارەت بەو دەستكەوتانەی یانەكەی لەم وەرزەدا دەستەبەری دەكات.

سبەینێ‌ یەك شەممە، بەرشەلۆنە یارییەكی گرنگ دەكات بەرانبەر بە دینامۆ كێیڤ لە گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، گومانیشی تێدا نییە هیچ بوارێك بۆ كەوتن نییە لەو یارییەدا، چونكە دۆڕاندن مانای چوونەدەرەوە دەگەیەنێت لە خولی گروپەكان، بەو پێیەی تائێستا تیپەكە هیچ خاڵێكی دەستەبەر نەكردووە.

رۆناڵد كومان دانی بە ڕاستییەكاندانا و وتی، بەرشەلۆنە بەم یاریزانانەی ئێستااوە ناتوانێت نازناوی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بباتەوە، ئاماژەی بوونی زۆرێك لەو تیپانەش كرد كە لەڕووی كوالێتییەوە لە بەرشە باشترن.

ڕاهێنەرە هۆڵەندییەكە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بۆی سازكرا وتی”تیپەكەی دەكرێت كێبڕكێ‌ بكات، بەڵام نابێت داوای بردنەوەی نازناوی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای لێبكرێت، یانەكانی تر لەپێش ئەوانەوەن، ئەوان دەیانەوێت بگەنە ئەو ئاستە لەگەڵ یاریزانە لاوەكان كە لە پێكان گەڕاونەتەوە.

لەبارەی یارییەكەی دینامۆ كێیڤ، كومان وتی”دەبێت بیبەینەوە، تا چانسی سەركەوتنمان هەبێت، جگە لە بردنەوە هیچ ڕێگەچارەیەكی ترمان لەبەردەمدا نییە، ئێمە دەزانیین دەبێت چی بكەین”.