سەردێر

دەربەندیخان.. مامۆستایانی وانەبێژ جارێكی دیكە گردبوونەوە

خەڵك
لە قەزای دەربەندیخان مامۆستایانی وانەبێژ بۆ جاری پێنجەم گردبوونەوە و داوا دەكەن بە هەمیشەیی دابمەزرێن یان مووچەكەیان بۆ زیاد بكرێت.

سێوە محەمەد، یەكێك لەو مامۆستیانەی كە لەنێو خۆپیشاندانەكەدا بوو بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی پێنجەمە ئێمەی مامۆستایانی وانەبێژ گردبووینەتەوە و داوای مافەكانمان دەكەین.

وتیشی، وەك مامۆستایاتی دیكە دەوام دەكەین و وانە دەڵێینەوە بەڵام كەمترین حسابمان بۆ دەكرێت و كەمترین بڕە پارە وەردەگرین، بۆیە داوا دەكەین مافەكانمان پێبدرێت.

سێوە دەشڵێت، مانگێك 64 هەزار دینارم وەرگرت 35 هەزار ی بۆ كرێی هاتووچۆ ڕۆیشت 29 هەزار ی مایەوە، ئەو بڕە پاریە زۆر كەمە و بەشی هیچ ناكات.

ئەمە لە كاتێكدایە لە چەند شوێنێكی دیكەی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامە و بەپێی زانیارییەكان رێژەی مامۆستایانی وانەبێژ زیاترە لە 21 هەزار مامۆستا.

No description available.

No description available.