سەردێر

مستەفا كازمی؛كەسی یەكەمی كردەوە تیرۆرستیەكەی كەڕادە دەستگیركرا

خەڵك –
سەرۆكوەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، پاش تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر تاوانی تەقینەوەكەی كەڕادە هێزە ئەمنییەكان توانیان كەسی یەكەمی كردەوە تیرۆرستیەكە بەناوی غەزوان زەوبەعی دەستگیر بكەن .

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، كەپاش تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر تاوانی تەقینەوەكەی كەڕادە، كە ژانی خستە دڵی عێراقییەكان، هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان پاش بەدواداچوونێكی ئاڵۆزی هەواڵگری لەدەرەوە، تیرۆریست غەزوان زەوبەعی (ئەبو عوبەیدەی بەغدا) یان دەستگیركرد، ناوبراو بەرپرسی یەكەمە لەم تاوانە و هەندێك تاوانی دیكە.

ڕاشیگەیاندووە، لێپێچینەوە لە تێوەگلاوانی خوێنی رۆڵەكانمان ئەركێكی نیشتمانییە و هیچ كەمتەرخەمی تێدا ناكەین، پێشبڕكێیەكی بنیاتنانی مۆنۆمێنت ڕێكدەخەین بۆ زیندوو هێشتنەوەی یادی قوربانیانی كەڕادە، ئەمەش بەشێكە لە وەفاداریی بۆ سەرجەم قوربانیی عێراقییەكان مافێك داواكاریی لە پشت بێت نافەوتێت.

Image

‎May be an image of ‎‏٢‏ كەس‎‎‎May be an image of ‎‏‏٢‏ كەس‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏١ کەس‏ و ‏‎‎standing‎‎‏‎‎

‎May be an image of ‎‏‏١ کەس‏، ‏ڕیش‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎