سەردێر

ڕەوتی سەدر: بەرەو پێكهێنانی حكومەت هەنگاو دەنێین

پێیوایە 73 چانسی هەیە

خەڵك-
سەرۆكی فراكسیۆنی سەدرییەكان ڕایدەگەیەنێت، دانوستانەكانی تایبەت بە بەستنی هاوپەیمانییەكان و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو بەرەو پێشەوە دەچن.

ئەمڕۆ دوو شەممە، حەسەن عەزاری سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی سەدر لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند” دانوستانەكانی تایبەت بە بەستنی هاوپەیمانییەكان و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو لەبەرەوپێشچووندان و لە كەشێكی ئارامدا بەڕێوەدەچن”.

عەزاری تویتەكەی بە “# فراكسیۆنێك 73 چانس بەسەر سەرییەوەیە” كۆتایی پێهێناوە.

لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، ڕەوتی سەدر بە دەستەبەركردنی 73 كورسی بووە براوەی یەكەمی پرۆسەكە و لەئێستاشدا دەیەوێت لەڕێی بەستنی چەند هاوپەیمانییەك لەگەڵ فراكسیۆنەكانی تر، حكومەت پێكبهێنێت، یان لانی كەم سەرۆكی حكومەتی داهاتوو لەلایەن ڕەوتەكەوە دیاریی بكرێت.