سەردێر

كورد چۆن شەڕی دەستكەوتەكانی كورد دەكات لە بەغدا ؟

خەڵك-

ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستانی سەردانی سلێمانی كرد لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كۆبووەوە، هەردوولایەن دووپاتیان لەكاری پێكەوەیی لە بەغدا كردەوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەكێتیی دووپاتكرایەوە لەسەر ئەوەی هەمووان ئامانجی یەكڕێزیی و نەهێشتنی ناكۆكییەكانیان هەیە.

چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، پێگەی كورد لە بەغدا ئەو هەژموونە گەورەیە دایدەنێ كە چارەنووسی ژمارەی كورسییەكانیشی لەدەستدایە.

ئەحسەن حەسەن چاودێری سیاسیی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئاسان نییە بەراوردی ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو، ئێمە و عێراق گرێدراوی ئاڵۆزی و گرفتەكانیشین، هەوڵەكان بۆ پۆست و پێگەی كوردستان بابەتە جەوهەرییەكان ناگۆڕێت.

وتيشي”دەبێت ئەو دەسەڵاتەی كە لێرە حوكمڕانن پێكبێن و دەست لەنێو دەستبن، ئەگەرنا هەمیشە ئێمە لە بەغدا بۆ خۆمان زیان بووین”.