سەردێر

وەزیری تەندروستی گەیشتە ڕاپەڕین بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی كۆرۆنا

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتنە ڕاپەڕین.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەیان ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینی كردووە بە مەبەستی بەدواداچوونی نەخۆشانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ژیان و دابینكردنی پێداویستیەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینیش لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوانی كۆرۆنا لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و نەمانی شوێنی بەتاڵ بۆ داخڵكردنی نەخۆشانی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەی ژیان و سەنتەرێ كۆرۆنا لەقەڵادزێ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و چەند بڕیارێك دەردەكات.

ئاشكراشیكدەكات، سەردانی نەخۆش بۆ هاووڵاتیان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و نەخۆش تەنها یەك هاوەڵی لەگەڵ دەبێت و ڕێگە تەنها بەیەك كەس دەدرێت بۆ داخڵبون لەگەڵ نەخۆش لەناو نەخۆشخانەدا.
جەختلەوەش دەكاتەوە، پێویستە هەموو ئەوانەی داخڵی ناو ناوەندە تەندروستیەكان دەبن پابەندی بەكارهێنانی پێداویستیە خۆپارێزیەكانبن.