سەردێر

نرخی نەوت لە 86 دۆلار نزیك بووەوە

خەڵك-

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە، 18-10-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 85 دۆلار و 80 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 83 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.