سەردێر

ناوی ئەندامانی شاندەكەی پارتی بۆ لای حزبەكان لە سلێمانی ئاشكراكرا

خەڵك-
پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێگەی شاندێكەوە سبەینێ سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی بەسەركردنەوە و گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی دوای هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە.

میدیای فەرمی پارتی بڵاویكردەوە، بڕیارە سبەینێ دوو شەممە 18ی 10ی 2021 شاندی مەكتەبی سیاسی پارتی، كە لە فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی و مەحموود محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و عەلی حوسێن و دڵشاد شەهاب و پشتیوان سادق، ئەندامانی سەركردایەتی پێكهاتوون سەردانی سلێمانی دەكەن و لەگەڵ یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان و سۆسیالیست كۆببنەوە.

باسلەوەشكراوە، ناوەڕۆكی سەردانەكەی شاندی پارتی بۆ سلێمانی، بەمەبەستی بەسەركردنەوە و گفتوگۆكردنی پێوەست بە قۆناغی دوای ھەڵبژاردن و پتەوكردنی یەكریزی نێو ماڵی كوردستان و ئەو تەحەدیانەی لەبەردەم قۆناغەكەدا هەن گفتوگۆ دەكەن.

ئاشكراشیكردووە، بڕیارە شاندەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی لە ڕۆژانی داهاتوودا و هەمان مەبەست سەردانی لایەنە سیاسییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بكەن.