سەردێر

دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگانە دەستپێدەكاتەوە

خەڵك-
وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراق ئاشكرای دەكات، كە دەستیان كردۆتەوە بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگانە بەسەر پارێزگاكاندا.

ئەسیر داود سەلمان، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵە لە وەزارەتی بارزگانی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستیان كردووە بە دابەشكردنی پشكی تەواوی پارێزگاكان لە بەشە ئارد بۆ مانگی 8ی ئەمساڵ.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو بڕەی بۆ تەواوی عێراق دابین كراوە دەگاتە 6 ملیۆن فەردە، كە تا ئێستا ڕێژەی 90%ی بەشە ئارد دابەشكراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرجەم ئاش و كارگەكانی دروستكردنی ئارد كاردەكەن بە كوالێتییەكی بەرز و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پشكی تەواو دەگاتە سەرجەم پارێزگاكان.

ئاشكراشی كردووە، لیژنەی سەرژمێری و وردبینی دەستی كردووە بە كارەكانی دوای تەواوبوونی دابەشكردنی ئارد بەپێی پلانی بەبازاڕكردن، كە ئەوەش كاریگەری كردۆتە سەر دابەزینی بەهای ئارد لە بازاڕەكان.