سەردێر

گفتووگۆى ناوەكی ئێران و زلهێزەكان دەستپێدەكاتەوە

خەڵك

وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەمڕۆ یەك شەممە ئاشكرایكرد حكومەتی ئێران دەست بە گفتووگۆكانی ناوەكی دەكاتەوە لەگەڵ زلهێزەكان لە هەفتەی داهاتوودا لە برۆكسێڵ، دوای راگیرانی بۆ ماوەی چەند مانگێك لە كاتی هاتنەسەر كاری ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی نوێی ئەم دەوڵەتەوە.

لای خۆیەوە ئەندامی پەرلەمانی ئێران عەلی رەزا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فارس رایگەیاند، عەبدوڵڵاهیان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان پێی راگەیاندوون هەفتەی ئایندە گفتووگۆ ناوەكییەكان دەستپێدەكەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاندووە پشتیوانی گفتووگۆكان دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەكی بەپێی یاسای دەستپێشخەری ستراتیژی دەبێت بۆ لابردنی گەمارۆكان.

دواین دانیشتنەكانی نێوان ئێران و زلهێزەكان لە 20ی حوزەیرانی رابردوودا كراوە.