سەردێر

تەقتەق.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك برینداربوو

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە تەقتەق كەسێك برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە لە لاپەڕەی فەرمی هۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، كاتژمێر 5:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ 16/1/2021 لە سەنتەری شارەدێی تەقتەق ڕووداوێكی پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا.

ئاماژە بەوەشدراوە، پێكدادانەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری ( شۆفرلێت / ئۆپترا) و (نیسان / پیكاب / تاك قەمەرە) بووە و بەوهۆیەشەوە شۆفێری شۆفرلێت / ئۆپتراكە برینداربووە.