سەردێر

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە قەتەر

خەڵك
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی بەرەو دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێكەوت و بڕیارە لە گەڵ میری قەتەر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2021/10/16 بەسەردانێكی فەرمی بەرەو دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێكەوت، لە سەردانەكەیدا لەگەڵ خاوەن شكۆ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی قەتەری كۆدەبێتەوە.

لە كۆبوونەوەكاندا برەودان بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق لەگەڵ قەتەر، دۆخی عیراق و ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ دەكرێن.