سەردێر

وەزیرێكی گۆڕان هەڵوێستی لەسەر كشانەوە لە حكومەت ڕاگەیاند

هەولێر-ئارام سەردار
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەركاتێك گۆڕان بڕیار بدات لەحكومەت بكشێتەوە، ئێمە لەحكومەت نامێنینەوە.

كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوە بڕیاری بزووتنەوەی گۆڕانە، هەركاتێك بڕیاربدرێت ئێمە لەحكومەت نامێنینەوە.

دەشڵێت: “لیژنەش لەسەر كاری بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتەكەی هاتووە و بڕیاری دەركردنیشی هاتووە، ڕاستە كارێكی نایاسایی كردوە و پەیجی فەرمی بۆ بانگەشە بەكارهاتووە، بەڵام كارە هەڵەكەی هێندە گەورە نیە بڕیاری دەركردنی بدرێت، بەڵكو دەكرا سزای ئیداری بدرێت، هێشتاش بڕیارەكە وەكو خۆی ماوە”.

ئاشكراشی كرد، هەمان كاری بانگەشە لەپەیجی وەزارەتی كارەباش كرابوو، ئێمە داوامان كرد بۆچی ئیجرائات لەگەڵ ئەوانیش نەكراوە، بەڵام تائێستاش هی ئەوانیش لەژێر لێكۆڵینەوەدایە بزانن پەیجەكە فەرمیە یان ساختەیە.