سەردێر

خۆپیشاندان و بایكۆتی مامۆستایان دەستی پێكردەوە

سلێمانی ـ نزار جەزا
لەسەرەتای دەوامی ئەمساڵی خوێندنەوە لەسەدا 70ی مامۆستایانی وانەبێژ بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە و ئەمڕۆژ جارێكی دیكە خۆپیشاندان و بایكۆتی مامۆستایانی سلێمانی لەبەردەم باڵەخانەی پەروەردە دەستی پێكردەوە.

كارزان فیزیك، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەسەرەتای خوێندنی ئەمساڵەوە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە، كە بەشێوەیەكی گشتی لەسەدا 70ی مامۆستایانی وانەبێژن لەهەموو پەروەردەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی.

ئاماژەی بەئەوەشدا، لەبایكۆت و خۆپیشاندان بەردەوام دەبن. تاكو داواكارییەكەیان جێبەجێ دەكرێت.

وتیشی: “داوای سەرەكیمان دامەزراندنی هەمیشەییە و پێویستە دایانبمەزرێنن، چونكە یەكێكن لەپایە سەرەكییەكانی كەرتی پەروەردە و ئەگەر لەبایكۆت بەردەوامبن ئەم كەرتە پەكی دەكەوێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی چەند ڕۆژێكە خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ بەڕێوەدەچێت، بەڵام تاكو ئێستا بەرپرسانی پەروەردە وەڵامیان نەداونەتەوە.

No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.