سەردێر

ئەمریكا سنوورەكانی بەڕووی گەشتیاراندا دەكاتەوە

خەڵك

ئەمریكا لە 8ی تشرینی دووەمەوە تەواوی سنوورە ئاسمانی و وشكانییەكانی بە ڕوووی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەدا دەكاتەوە، كە هەر دوو ژەمەكانی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

كێڤین مونۆز جێگری وتەبێژی كۆشكی سپی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: “لە 8ی تشرینی دووەمەوە سیاسەتی گەشتیاریی نوێ كە وەرگرتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییانی بیانی كردووەتە مەرج، پیادە دەكرێت”.

لەگەڵ كاركردن بەو بڕیارە جگە لەو هاووڵاتییە بیانییانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە هەروەها هاووڵاتییانی وڵاتانی شنگن و بەریتانیایش دەتوانن گەشت بكەن بۆ ئەمریكا.

بەهۆی بڕیارەكەوە گەشتكردن لە سنووری وشكانییەوە لە مەكسیك و كەنەداوە بۆ ئەمریكا دەست پێ دەكاتەوە كە ماوەی 19 مانگ بوو ڕاگیرابوو.