سەردێر

ڕووسیا هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی ئیسرائیل و فەلەستین دەكات

خەڵك-

ڕوسیا جەختدەكاتەوە هیچ جێگرەوەیەك نییە بۆ بنەمای چارەسەری ململانێی فەلەستین – ئیسرائیل.


سیرگی لاڤر‌وڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا پەیوەستە بە گفتوگۆكانی لەگەڵ ئیسرائیل دەربارەی ئاسایش و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لاڤرۆڤ لە وتارێكیدا كە لە ڕۆژنامەی یەدیعوت احرانوت بڵاویكردوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، ڕووسیا هەمیشە پێداگیری كردووە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەوبارەشدا بەرژەوەندییە ئەمنییەكانی ئیسرائیل لەبەرچاوبگیرێت.
وتیشی”ڕووسیا باوەری بەوە هەیە هیچ جێگرەوەیەك نییە بۆ هەردوو دەوڵەت بۆ چارەسەری ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین مەگەر لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی دانپێدانراو نەبێت”.

جەختیشیكردەوە لەسەر پشتگیری بەردەوامی بۆ نێوانگیری ڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لە چوارچێوەی دۆزینەوەی چارەسەرێكی گشتگیر، ئامادەیی وڵاتەكەشی دەربڕی بۆ كاركردن لەگەڵ هاورێ ئیسرائیلییەكانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری جیاواز بە پلەی یەكەمیش لە چوارچێوەی كاكردن لە لیژنەی چوار قۆڵی نێودەوڵەتی بۆ ڕێكخستنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هاوكاری توندوتۆڵ لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی عەرەبی.