سەردێر

پاسەوانێكی تایبەتی بن لادن لە گوانتانامۆ ئازادكرا

خەڵك-

ئەمریكا ڕەزامەندی دەربری لەسەر ئازادكردنی دوو بەندی دیكەی ڕێكخراوی قاعیدە لە گرتووخانەی گوانتانامۆ كە تا ئێستا 39 كەسی بەندی دیكەی تێدایە بەپێی بەڵگەنامەی فەرمی پنتاگۆن.
هەردوو بەندكراو “سەند كازمی و ئەسەدوڵا هارون گوڵی ئەفغانی” ناسراو بە هارون ئەفغانی بەڵگەنامەی ئازادكردنیان لە حەوتی ئۆكتۆبەر بۆ دەرچووە كە لەلایەن ئەنجوومەنی پێداچوونەوەی گوانتانامۆوە بۆ دەركراوە.
سەند كازمی 51 ساڵ پاسەوانی تایبەتی سەرۆكی ڕێكخراوی قاعیدە ئوسامە بن لادن بووە و لەدوای لێپێچینەوەی لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریكا سی ئای ئەی لە ئەمریكا دادگایی نەكراوە لە ئەفغانستان و گوێزراوەتەوە بۆ گرتووخانەی گوانتانامۆ لە 2004 و لەوكاتەدا پێیانوابووە كە ئازادكردنی هەڕەشەیەكی گەورەیە، بەڵام ئەسدوڵڵا گوڵی 40 ساڵ كە لە یۆنیۆی 2007وە بنكەی سەربازی ئەمریكا بەندكراوە بەرپرسی میلیشیای توندڕەو و گوێزەراوەی رێكخراوەی قاعیدە بووە و بە تیرۆریستێكی مەترسیداری هەژماركراوە
بڕیارە هەردووكیان رادەستی وڵاتەكانیان بكرێنەوە یان هەر دەوڵەتێكی تر كە میوانداریان بكات.