سەردێر

چاوشئۆغڵو هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

خەڵك

وەزیری دەرەوەی توركیا هەڕەشەی دووبارە هێرشكردنە سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەكات.
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: دوای ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فورات لەگەڵ ڕوسیا و ئەمریكا گەیشتوونەتە ڕێككەوتن و بەڵێنیانداوە 30 كیلۆمەتر بەئاڕاستەی باشوور هێزەكانی سوریای دیموكرات لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بكشێننەوە، بەڵام بەڵێنەكەیان نەبردووەتە سەر.

وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەو ناوچانە مەترسییان دروستكردووە و سوپای توركیا بە مەبەستی نەهێشتنی ئەو مەترسییانە ئۆپراسیۆن لەو ناوچانە دەستپێدەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، 11ی ئەم مانگە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند: ئەنقەرە هیچ ئارامی نەماوە و ئۆپراسیۆن لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ناوچانە.